فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دڕندانەی هاوولاتییەک لە شاری نەغەدە
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئازاد بەندەری” هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک و لەگەڵ سازکردنی کەشێکی سەربازی و تۆقێنەر ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیارگواستوویانەتەوە. ئازاد بەندەری خێزاندار و باوکی سێ منداڵە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.