دەستبەسەر کرانی دڕندانەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات
یەکشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-05-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پێش دەرگای زیندانی ناوەندیی ئەمشارە، دەستبەسەر کرا.
جێگەی ئاماژەیە، ناوی ئەو هاووڵاتییە هەتا ئێستا نەزانراوە، بەڵام هێزە سەرکوتگەرەکان ژنێک کە لەگەڵ ئەو هاووڵاتییەدا بووە بە شێوەیەکی دڕندانە لێیان داوە و بێڕێزییان پێ کردووە.