فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دەیان کەس لە تورکیە بە تۆمەتی سیخۆڕی بۆ ئیسڕائیل
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024

بە تۆمەتی سیخۆڕی کردن بۆ دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل “مووساد”، وەزارەتی ناوخۆی تورکیە سزای زیندانی کردنی بەسەر ١٥ کەسدا سەپاند.
لەم پێوەندەدا، داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ ڕایگەیاندووە: هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی لە دژی دەزگای هەواڵگری ئیسڕائیل (مووساد) ٣٤ کەس لە هەشت شاری تورکیە دەستبەسەر کراون کە لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان لە دادگای ئیستانبوڵ دادگایی کراون. لە نێویاندا ١٥ کەس بە تۆمەتی “سیخوڕی سیاسی و سەربازی” سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێنراوە و ١١ تۆمەتباری دیکەش ئازادکراون، هاوکات هەشت تۆمەتباری دیکەش بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە رەوانەی دەزگای کۆچی تورکیە کراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر سەرۆکی هێزی ئاسمانی ناوخۆی ئیسڕائیل، مانگی ڕابردوو رایگەیاندبوو: بەرپرسانی حەماس لە تورکیە “دەکوژن”. لە بەرامبەردا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە، ناڕەزایی خۆی لە دژی ئەو لێدوانە دەربڕی و رایگەیاند “ئیسرائیل باجێکی قورس دەدات”. جێگای ئاماژەیە، دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، پەیوەندییەکانی تورکیە و ئیسڕائیل گرژیی زیاتری تێکەوتووە.