فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی زەکەریا کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
شەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۲   |  02-12-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، “زەکەریا کەریمی”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سەردەشت دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی کەریمی، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی لە شاری سەردەشت لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە لە شاری ورمێ گواستراوەتەوە. شایانی باسە، هاوژینی زەکەریا کەریمی و منداڵە بچووکەکەیشی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون و دوای چەند کاتژمێر بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون. جێگای ئاماژەیە، پاش بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەکی دایکی تەمەن ٧٠ ساڵی ئەیووب و زەکەریا کەریمی، کە ڕوو بە ڕای گشتیی خەڵک و بەتایبەت دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانی کوڕەکەی، واتە ئەیووب کەریمی کردبوو، بنەماڵەی کەریمی کەوتنە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە. دەستبەسەر کرانی زەکەریا کەریمی لە کاتێکدایە کە سزای سێدارەی ئەیووب کەریمی، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی سەرماوەز، لە زیندانی کەرەج جێبەجێ کرا.