فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سامان میرزایی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنە
هەینی ۱۹-۰۵-۱۴۰۳   |  09-08-2024

 پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، سامان میرزایی تەمەن ٣٥ساڵ لە ماڵی بنەماڵەکەی لە گوندی سەرهویە سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سامان میرزایی، ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بنەماڵەکەی زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی نییە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەدژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.