
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، “سولەیمان قادر گەڵوان” ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کرا.
سولەیمان قادر گەڵوان دوای بانگکران و ڕۆیشتنی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەر کراوە. تاکوو ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی ئەو ئەندامی بنەماڵە دادخوازە و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەست نییە. جێگای ئاماژەیە، عەبدولسەلام قادر گەڵوان، برای سولەیمان قادر گەڵوان لە ڕێکەوتی ٣٠ی پوشپەڕی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم تەقەی ڕاستەوخۆی لێ کرابوو و ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی “خومەینی” لە شاری ورمێ گیانی لە دەستدا.