فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سومەیە قادری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی پیرانشار
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گوندی گەزگەسک، هێرشیان کردووتەوە سەر ماڵی باوک و دایکی سمەیە قادری و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە، سومەیە قادری خوشکی بەندکراوی سیاسی موحسین قادری و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیە کە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانی دوو ساڵ و شەش مانگ سزاکەی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواسترابوویەوە و ئێستاش لەو زیندانە ڕاگیراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێ هیچ هۆکارێک، سومەیە قادرییان دەستبەسەر کردووە. هاوکات هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “حسێن بایەزیدی” بە هەمان شێوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.