فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سۆلماز حەسەنزادە و سێ کەسی هاوڕێی
پێنجشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۲   |  28-09-2023

شەوی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەر، سۆلماز حەسەنزادە خوشکی مەحەممەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە هاوڕێیانی بە ناوەکانی شەیدا ڕەزایی، شیرین خەیات و خوشکەکەی بە ناوی سیمین خەیات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە لە کاتێکدا کە لە شاری بۆکان بۆ شاری سەقز ڕۆیشتوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەوان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورتتدا هەواڵی دەستبەسەر کرانی خۆیان ڕاگەیاند. شیاوی ئاماژە پێدانە کە شیرین خەیات پزیشک و ئەندامی ئەنجوومەنی مامایانی ئێرانە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی مانەوەی ئەم چوار ژنە کوردە لەبەر دەست نییە. شایەنی باسە کە سۆلماز حەسەنزادە پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان لەگەڵ باوکی دەستبەسەر کرابوون.