فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سۆهەیلا خالیدیان لە شاری سنە
یەکشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۴   |  03-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ١٤٠٤، سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستای تەمەن ۵۸ ساڵی قۆناغی ناوەندی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. سۆهەیلا خالیدیان، ڕۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و دوای ماوەیەک لە زیندان ئازاد کرابوو.