دەستبەسەر کرانی سیروان پەرویزی لە ئیلام
سێشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۳   |  07-01-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانبار، سیروان پەرویزی، کۆمیدیەنی لاوی خەڵکی ئیلام لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەییەکەی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی سیروان پەرویزی، لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئینستاگرامی بە ناوەڕۆکی ڕەخنەگرانە و تەنزئامێز لەبارەی دۆخی ئابووری ئێران لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بووە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی سیروان پەرویزی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوبراو و دابینکردنی زەمینەی ئازادی کاتی بێ ئاکام ماوەتەوە و ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پێدانی هەر جۆرە زانیارییەک لەم بارەوە خۆیان پاراستووە.