دەستبەسەر کرانی سینەما کارێکی خەڵکی بانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۱-۰۷-۱۴۰۳   |  12-10-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕەزا عەلایی دەرهێنەر و سینەماکاری تەمەن ٤٣ساڵەی خەڵکی شاری بانە، ٣٢ڕۆژی ڕابردووی بە بێ هیچ هەواڵێک لە دەستبەسەریدا بەسەر بردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەزا عەلایی، ئەم دەرهێنەرە لە ماوەی دوای دەستگیرکردنی تەنیا یەک پەیوەندی کورتی تەلەفۆنی هەبووە، لەو تەلەفۆنەشدا ڕایگەیاندووە کە ئاگاداری شوێنی ڕاگرتنەکەی نییە. جێگای ئاماژەیە، ڕەزا عەلایی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە کاتی هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان لە بانە دەستبەسەر کرابوو.