دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لەشاری سەقز
یەکشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۳   |  01-12-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەز، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا کەریم گوڵان” و دوو مامۆستای قوتابخانە بە ناوەکانی “ئازاد خادم” و “سارۆ عەزیزی”، لەو شارە دەستبەسەر کران.
هەر لەم پێوەندەدا، هاووڵاتییەک بە ناوی بێهزاد دادخاە، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە شوێنی کارەکەی خۆی لەو شارە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە بە “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت و ئەندامێتی لە گرووپە دژبەرەکانی حکومەت” تۆمەتبار کراون.