دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە ئەردەبیل
شەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۴   |  10-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەردەبیل بە ناوەکانی “یووسف کاری”، “سەجاد قوربانی” و تازەلاوێک بە ناوی “ئاریەن” ناوبانگ نادیار، لە گۆڕەپانی شەریعەتی ئەمشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر کراون.
هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.