فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە سەبزەوار
هەینی ۱۲-۱۱-۱۴۰۳   |  31-01-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕێبەندان، لەسەر بڕیاری دادستانی سەبزەوار، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ناهید مەلوەندی” بلاگێر لە بەشی گەشتیاری، “عەلی پوویان موقەدەم” بەندکراوی سیاس پێشوو و “سەجاد پوورسەخاوەت” بەندکراوی سیاسی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، چەندین کەسی دیکە لە هاووڵاتییانی دانیشتووی سەبزەوار، لە لایەن ئەم هێزانە دەستبەسەر کراون کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هواڵە، زانیارییەک لەسەر ژمارە و شۆناسیان بڵاونەکراوەتەوە.