فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
پێنجشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۴   |  09-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، “ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری”، هەردووکیان ١٧ ساڵە و هەروەها فەخرەدین خالیدی، هاووڵاتییانی خەڵکی «میراوێ» سەر بە شاری شنۆ، دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری پاش گواستنەوەیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و چەن کاتژمێر لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و فەخرەدین خالیدی هێشتا هەروا لە دەستبەسەرگەیە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییانە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.