بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار، “ڕزگار مەولوودی” تەمەن ١٧ ساڵ، “محەممەد عەفیدی” تەمەن ٢٨ ساڵ و “کامیار ئیزەدی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەهۆڵان”ی سەر بە شاری مەهاباد، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواستراونەتەوە.
شایانی باسە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی دووشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایکوباوکی ئەو دوو هاووڵاتییە و ماڵەکانیان پشکنیوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو تازەلاوە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخیان تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.