دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شاری نەغەدە
هەینی ۲۸-۱۰-۱۴۰۳   |  17-01-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار، “محەممەدتاهیر ئەلیاسی” و “ئەیووب ئارمەند”، تەمەن ٣٥ ساڵ هەر دوو خەڵکی شاری نەغەدە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، “مەسعوود محەممەدپوور” تەمەن ٢٥ ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی نەغەدە و لەحاڵێکدا کە لە نێو تاکسییەکدا بووە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراوە. ئەو سێ هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە.