ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، ناسر ئەحمەدزادە تەمەن ٣٣ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان، فەرزاد حەمیدی، هاووڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی کامیاران، لە ڕەوتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە، سەرەڕای دەستبەسەر کرانی ناوبراو، هێزەکانی ڕژیم دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەم هاووڵاتییەدا گرتووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندان، ئەفشین مستەفاپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گواستراوەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.