فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شارەکانی بۆکان، دێهگولان و کامیاران
یەکشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۴   |  13-07-2025

سێ هاووڵاتیی بە ناوەكانی “فریا چاوشین”، “محەممەد ئەڵڵاڕەزایی” و “زانیار محەممەدنژاد” لە شارەكانی بۆكان، دێهگولان و كامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “فریا چاوشین” تەمە ٢٩ ساڵ و خەڵكی گوندی “داشەبەند”ی سەر بە بۆكان و محەممەد ئەڵڵاڕەزایی، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵكی سنە و دانیشتووی دێهگولان دەستبەسەر كران. دەستبەسەركرانی فریا چاوشین لە شوێنی كارەكەی لە یەكێك لە خواردنگەكانی شاری بۆكان و دەستبەسەركرانی محەممەد ئەڵڵاڕەزایی لە جادەی سنە بۆ دێهگولان بووە. لەم نێوانەدا، فریا چاوشینی پێشتریش بە هۆی چالاكییەكانی خۆی دەستبەسەر و لە لایەن ناوەندە ئەمنییەكانەوە دۆسیەسازی بۆ كرابوو. هەروەها، كاتژمێر ١٠ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، زانیار محەممەدنژاد خەڵكی كامیاران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی بنەماڵەییەكەی دەستبەسەر كرا. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.