دەستبەسەر کرانی سەباح ئەحمەدی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە سنە
دوشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۲   |  13-11-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەباح ئەحمەدی”، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دووکانی ئەو لاوە لە گەڕەکی “کارامووزی”ی شاری سنە و دەستبەسەریان کردووە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.