دەستبەسەر کرانی سەحەر ساڵحیان لە شاری سەقز
یەکشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۲   |  24-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١ی پووشپەڕ، سەحەر ساڵحیان، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی شاری سەقز لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ڕژیم لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەحەر ساڵحیان خوێندکاری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە و خوێندکارێکی چالاکی ئەم زانکۆیەیە و دوای دەستبەسەر کرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی سەحەر ساڵحیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم، لەبەر دەستدا نییە.