فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی ئازاد حاجی میرزایی چالاکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە
پێنجشەممە ۲۴-۰۷-۱۴۰۴   |  16-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، ئازاد حاجی میرزایی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی «باوەڕێز» سەر بە شاری سنە سەرلەنوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، ئازاد حاجی میرزایی لە شوێنی کارەکەی لە بازاڕی تاناکۆرای سنە دەستبەسەر کراوە. ئەم چالاکوانە ژینگەپارێزییە، پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان دەستبەسەر کرابوو و لە ژێر چاوەدێری و ڕووبەڕوو بوونەوەی دادوەرییدا بووە.