فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی بابەک فەرامەرزی
چوارشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۳   |  28-08-2024

ڕۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، بابەک فەرامەرزی تەمەن ٢٤ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە یەکێک لە شەقامانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی بابەک فەرامەرزی، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا کە دەستبەسەر کراوە، هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نەبووە و تا ئێستا زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە کە، بابەک فەرامەرزی، پێشتر چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بانگ کرابوو بەڵام لە سەردانکردن بۆ ئەم ناوەندانە خۆی پاراستبوو. جێگای ئاماژەیە، بابەک فەرامەرزی ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای نزیک بە دوو مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆنی و بە شێوەیەکی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی دادگاییکردنی لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرابوو.