فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی نەریمانی ڕەندانی و براکەی
پێنجشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۴   |  21-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی، چالاکی ڕاگەیاندن و مەدەنی و ٣٥ ساڵە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵە بنەماڵەییەکەی لە سەقز دەستبەسەر کرا. هەروەها میلاد ڕەندانی، برای نەریمان ڕەندانی بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا و پاش لێدان و توندووتیژیی لە دەستبەسەرگە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نەریمان ڕەندانی زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، نەریمان ڕەندانی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سەقز دەستبەسەر کرابوو و ٢١ی گوڵان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادوەریی لە زیندان ئازاد کرابوو.