فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلە نوێی سووسەن حەسەن زادە لە لایەن ئیدارەی ئاگاهی ١١ی بۆکان
هەینی ۱۶-۰۹-۱۴۰۳   |  06-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەز، سووسەن حەسەن زادە، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئاگاهی ١١ی بۆکان بە بیانووی سکاڵا، دەستبەسەر کراوە و بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکانی، گواستراوەتەوە بۆ خانەی دادی گشتی و شۆڕشی ئەمشارە و چەند کاتژمێر لەدوای دەستبەسەرکرانی بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕاپێچی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، سووسەن حەسەن زادە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، سووسەن حەسەن زادە، لە ڕێکەوتی ٢٦ی گوڵانی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان و دوای نزیکەی یەک مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ ئازاد کرابوو.