
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، “عەزیم یادگاری” خەڵکی دێهڵۆڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ئەنجامەی چەندین جار بانگ کران و لە پەیوەندی لەگەڵ جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی لە بەردەستدا نییە. عەزیم یادگاری پێشتر لە جەریانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەگەڵ شەش هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی “ناسر رەزایی، محەمەد حسێن حاسڵی، سەعدوڵڵا ئایینی، حسێن باپیروەند، فەرشاد ئایینی و دوکتۆر بەختیار محەممەدزادە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سەرجەم بە ٥٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
شایانی باسە ناوبراو لەم دۆسیەدا بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو.