دەستبەسەر کرانی سەرلە نوێی ڕەزا بەبرنەژاد لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۳   |  06-06-2024
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، ڕەزا بەبرنەژاد ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و برای مەهدی بەبرنەژاد لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بۆ جاری دووەم لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر بۆ زیندانی قووچان گواسترایەوە.
ڕەزا بەبرنەژاد ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردان، دوای ١٣ ڕۆژ ڕاگیران لە زیندانی شاری قووچان بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری قووچان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕەزا بەبرنەژاد پێشتر لە پەیوەند لەگەڵ کوژرانی ئیبراهیم ڕەئیسی و بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کرابوو.