فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەر لەنوێی عیسا ئیبراهیم زادە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، عیسا ئیبراهیم زادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دێشەمس” سەر بە شاری شنۆ، سەر لەنوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەکەی خۆیدا و لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان و بێ هیچ هۆکارێک ڕوویداوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا ئێستا لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عیسا ئیبراهیم زادە، هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگرتنی ئەو چالاکە کرێکارییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. عیسا ئیبراهیم زادە، ڕۆژی ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیشدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو لە ئاکامدا ٢٢ی سەرماوەزی ئەو ساڵە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازادکرابوو.