دەستبەسەر کرانی سەعید زەرگوش لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە ئاودانان
سێشەممە ۰۲-۰۲-۱۴۰۴   |  22-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەعید زەرگوش تەمەن ٣٢ساڵە و خەڵکی ئاودانان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بە هۆی بڵاوکردنەوە پۆستی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریەکی ورد لەسەر تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییە.