فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شاهۆ ئیبراهیمی لە شاری سەقز
دوشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۴   |  20-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ڕەزبەری ١٤٠٤، شاهۆ ئیبراهیمی، خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی “سەبەتلوو”ی سەر بە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکاریک هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.