فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شوعەیب فەلاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی مەریوان
سێشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۳   |  28-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردان، شوعەیب فەلاحی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەرەتفێ” نزیک لە شاری مەریوان، دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی شوعەیب فەلاحی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی و پشکنیویانە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەیدا گرتووە. تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شوعەیب فەلاحی و دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.