دەستبەسەر کرانی شێرزاد عەلی ڕەمایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنە
هەینی ۲۱-۰۶-۱۴۰۴   |  12-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ی خەرمانانی ١٤٠٤، شێرزاد عەلی ڕەمایی، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی گوندی “نجێ”ی ژاوەڕۆ و دانیشتووی شاری سنە، لە ماڵەکەی خۆی لەو شارەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.