فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شێرزاد نامداری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۳   |  17-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، پاش نیوەڕۆی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، شێرزاد نامداری، تەمەن ٤٤ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەمشارە، دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نیزیک لە بنەماڵەی شێرزاد نامداری، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لە ماڵی بنەماڵەیەیی ناوبراو لە شەهرەکی “بێعسەت”ی سنە و لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ئەنجام دراوە.شایانی باسە، شێرزاد نامداری دوای دەستگیرکردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.