فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی تۆربەت حەیدەرییە
چوارشەممە ۲۳-۰۸-۱۴۰۳   |  13-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، شەش هاووڵاتیی بە ناوەکانی “حسێن نەورۆزی، ڕەسووڵ دارات، ئیسماعیل ئیسماعیل زادە، حسێن هەندئابادی، سەعید زاکێری و موجتەبا ئیسماعیل زادە”، دانیشتووی شاری تۆربەت حەیدەرییە و لە شوێنکەوتووانی  ئاینیی مەهدەویەت” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانە لەکاتی دەستبەسەر کرانیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بەرەوڕووی توندووتیژی بوونەتەوە و تەنانەت ماڵەکانیشیان لە لایەن ئەم هێزانەوە پشکنینی بۆ کراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە دادستانی تۆربەت حەیدەرییە ئەمڕۆ سێشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی دەستبەسەر کرانی ئەم کەسانە وتی: ئەم شەش کەسە لە دونیای مەجازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگاندایان بۆ “باوەڕی مەهدەویەت” و ڕاکێشانی گەنجان بۆ ئەم ئایینە کردووە.