دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی لەشاری سنە
پێنجشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۳   |  23-01-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی دوکاندار و کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی و وریشە مۆرادی، شەش کەس لە کاسبکارانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوی ئەم شەش کەسە “سینا ڕەزایی ، ئەمجەد گریاخیز ، محەمەد سەیف پەناهی ، نەعیم دوستی ، محەممەد ئەتلەسی و ئامەد محەممەدی” ڕاگەیەندراوە. شایای باسە، ئەم کاسبکارانە بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. نەعیم دوستی و ئەمجەد گریاخیز لە چالاکانی کرێکاری سنە و هەروەها ئەندامی کەمپەینی “نا بۆ ئێعدام”ن.