فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی لە میاندواو
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

ئێوارەی شەممە ٤ی ڕەشەممە، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە هێرشكردن بۆ سەر گوندی “برایماوا”ی سەر بە میاندواو، چوار هاووڵاتییان بە ناوەكانی “بێهزاد بەرجستە، كەیوان بەرجستە، شەهاب توان و نیما قوربان زادەیان” دەستبەسەر كردووە. هاوكات ئەم هێزانە “خالق ڕەحیمی” خەڵكی گوندی گامێشگۆلی و “سەدیق عەباس نژاد” خەڵكی گوندی “قەڵای هەلاكۆخان”یان (حسێناوا) دەستبەسەر كردووە. شایانی باسە، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و میاندواو بە بەكارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتییانەیان لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر و دواتر بۆ یەکێک لە گرتنگەكانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ورمێ گواستووەتەوە. تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەر كران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شەش هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.