دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی لە نەغەدە
هەینی ۰۶-۰۴-۱۴۰۴   |  27-06-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “سامان سەیدمەحموودیان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، “سامان كاكەمەمی”، تەمەن ٣١ ساڵ لە شاری نەغەدە بە بەكارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتیی دیكە بە ناوەكانی “ئەمین باشووكی” “ڕەحمان خاڵخاڵی”، “فەرهاد كانادا” و “كاوە قادری” لە نەغەدە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر كراون. بە پێی زانیارییەكان، سامان كاكەمەمی دەرچووی بواری كۆمەڵناسییە و نەخۆشی شەكرەی هەیە. بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەم هاووڵاتییانە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بێ ئاكام ماوەتەوە و وردەكاریی لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.