فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شەش چالاکی مەدەنی لە تەورێز
هەینی ۱۲-۰۵-۱۴۰۳   |  02-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم شەش چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “مێهدی لێسانی، عەلی لێسانی، مەیسەم جەولانی، بێهزاد دەشتی، ڕەزا واسقی و پێژمان سەلیمی” لە نزیک ناوچەی “کلیبر” سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، لە ڕێگەی قەڵای بابەک هێرشان کردووەتە سەر ئەم چەند چالاکە مەدەنییە و دەستبەسەریان کردوون، جێگای ئاماژەیە، هەتا کای داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم کەسانە لەبەردەستدا نییە.