فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی عیسا عەلیزادە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
پێنجشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۳   |  14-11-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “عیسا عەلیزادە” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری خۆی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک، بە چەندین ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایان گواستووە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ جۆرە زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە.