فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی فەخرەدین تاهیری لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە پیرانشار
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەخرەدین تاهیری تەمەن ٢٤ ساڵ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەرگا و پەنجەرەی ئەم ماڵەیان شکاندووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.