دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە شنۆ
پێنجشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۱   |  26-05-2022
رۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆەردان، عەزیز قادرتاج، مامۆستای پۆلی سەرەتایی قۆتابخانەی “نرزیوە”، دوای بانگ کرانی بۆ دادگا، بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەل یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان سزای ٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاو دوای دەستبەسەر بوونی گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە.