فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی محەممەدحسێن حاسڵی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە ئیلام
پێنجشەممە ۰۵-۰۵-۱۴۰۲   |  27-07-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام بە ناوی محەممەدحسێن حاسڵی، بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵی خۆی لە شارۆچکەی سەراوباغ بەبێ هیچ هۆکارێک، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و ئەو هێزانە وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، هەموو کەلوپەلی ناوماڵەکەشیان بەتەواوەتی تێکداوە. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ محەممەدحسێن حاسڵی و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی، لە بەردەستدا نییە.