فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی محەممەدعەلی محەممەدحسێنی لە شاری یاسووج
پێنجشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۴   |  30-10-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەدعەلی محەممەد حسێنی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی یاسوج، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزێکی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی یاسووج ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، ناوبراو نەخۆشی شەکرە(دیابێت)ی هەیە و لە ساتی دەستبەسەر کرانییەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی لە بەردەستدا نییە.