بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان، مستەفا رباتی مامۆستای خانەنشین و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی خوراسانی شۆمالی، لە کۆبوونەوەی خانەنشین کراوان بە ئامانجی داواکردنی پاشەکەوتەکانی خانەنشینی لە تاران لە بەرامبەر وەزارەتی پەروەردە، پاش خوێندنەوەی بەیاننامە لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی ویستوویەتی بگەڕێتەوە بۆ شاری شیروان لە لایەن هێزی تایبەتی پۆلیسەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت پێشتر “محەممەد رەزا رەمەزان زادە، سەعید حەق پەرست، عەلی فروتەن، مستەفا رباتی، حەسەن جەوهەری، حەمیدرەزا رەجایی و حسێن رەمەزان پوور”، حەوت کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی خوراسانی شۆمالی، بە گشتی بە ٤١ ساڵ زیندان و زیاتر لە ٢٠٠ زەربە شەلاق مەحکووم کرابوون. شایانی باسە، مستەفا رباتی چەند کاتژمێر دوای دەستبەسەر کرانی، ئازاد کراوە.