فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ورمێ
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “موبین شێخەپوور” خەڵکی گوندی “قوم قەڵا” سەر بە شاری مەهاباد، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە مانگی ڕابردوودا موبین بۆ دووەم جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و لە ئاکامی سەردانکردنی یەکەم جاری بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کرا بوو. ناوبراو بەهۆی بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کوردستان بانگکراوە و دەستبەسەر کراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەو منداڵە لەبەر دەست نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ وەڵام ماوەتەوە.