فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی مەتین حەسەنی بەمەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024

ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، مەتین حەسەنی یەکێک لە بریندارانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، دوای بانگکرانی بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاندبوو کە دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی خۆی بە زیندانی ناوەندیی بۆکان بناسێنێت. مەتین حەسەنی لە کۆتاییەکانی گوڵانی ئەمساڵ، لە لایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بۆکان، بە ٣١ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گوڵان، لە کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتنی دادگا بە تاوانەکانی لەوانە، «هاندانی خەڵک بە شەڕ و کوشتار لەگەڵ یەکتر بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات» ئامادە بوو.