دەستبەسەر کرانی مەحیەدین خالدیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنە
پێنجشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۳   |  30-01-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، مەحیەدین خالیدیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بە بێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر هەندێک لە کتێب و وێنەی کچەکەی، بە ناوی نیلووفەر خالیدیان گرتووە.