دەستبەسەر کرانی نەسرین شاکرەمی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە خوڕەم ئاوا
پێنجشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۳   |  17-10-2024
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە دەستبەسەر کرانی “نەسرین شاکەرەمی” دایکی نیکا شاکەرەمی لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لە ڕۆژی چوارشەمم ٢٥ی ڕەزبەر لە شاری خوڕەم ئاوا دەکەن.
ئایدا شاکەرەمی خوشکی نیکا شاکەرەمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “X” ڕایگەیاندووە، زانیارییەکی لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی دایکی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم نییە. جێگای وەبیرهێنانەوەی، نیکا شاکەرەمی کە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری لە شاری تاران لە ساڵی ١٤٠١، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم ڕفێندرا و دواتر تەرمەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەمشارە دۆزرایەوە.