دەستبەسەر کرانی هاولاتیەک لە سەردەشت
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی عەلی عەزیزی تەمەن ٢١ ساڵ، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە سەردەشت دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
عەلی عەزیزی لە کاتی ڕۆیشتن بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵ ئەم لاوە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.