فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی “سەردوش”ی مەریوان
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، “عادڵ پیرۆزی” ٢٩ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “سەردوش”ی سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگران و ڕۆیشتن بۆ جێبەجێکرانی سزاکانی مەریوان، دەستبەسەر و بە مەبەستی بەسەربردنی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی مەریوان گواسترایەوە.
جێگای ئاماژەیە، عادل پیرۆزی مانگێک لەمەوبەر، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
شایانی باسە، عادڵ پیرۆزی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی، پەیوەندیکردن، و مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کرابوو. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری پارەکە، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر کراو، ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرابوو.